رۆناڵدۆی بەرازیلی : كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدبەختە
رۆناڵدۆ لەكاتی سەردانیكردنیدا بۆ شاری تۆرینۆی ئیتالی بۆ پڕوپاگەندەكردن بۆ یارییەكانی جامی كیشوەرەكانی 2013 كە لە وڵاتی بەرازیل ئەنجام دەدرێت دووپاتیكردەوە كە میسی بەچەند پلەیەكی كەم باشترە لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆیە شایستەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانە، هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە كریستیانۆ بەدبەختە، چونكە لەهەمان سەردەمی میسی یاری دەكات و ئەگەر لەهەر كاتێكی دیكە یاری بكردایە ئەوە دەبووە ئەفسانەیەكی تۆپی پێی جیهانی.
هەروەها رۆناڵدۆ دەربارەی راهێنەر جۆزی مۆرینهۆ وتی: مۆرینهۆ راهێنەرێكی بێ هاوتایە و هەردەم بیرۆكەی تازەی هەیە و دەتوانێت بیرۆكەكانی بە ئاسانی بگەیەنێتە یاریزانەكانی.
