بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاریی پاسكیلسواری و گرنگیدانی زیاتربەم یارییە، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەسەرپەرشتی یەكێتیی پاسكیلسواریی كوردستان و بەهاوكاری لقی كەركوكی یەكێتییەكە لە شاری كەركوك لەسەر ێگای لەیلان –قادركەرم، بەبەشداریی 17یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتیی پاسكیلسواریی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان لە ئاست پێشكەوتووان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی یانەكانی كوردستان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو كێبركێ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
پێشبڕكێ دژە كات لە ئاستی كوڕان بۆ40كم
1- یانەی سۆلاڤ
2- یانەی هەولێر
3- یانەی كۆیە
پێشبڕكێ دژە كات لە ئاستی كچان 15كم
1-یانەی دووكان
2-یانەی نەورۆز
3-یانەی ئافرەتانی هەولێر