یاریزانی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیچ پۆلینكاری یەكەمی جیهان لەیاریی تێنسی سەر زەوی نازناوی پاڵەوانییەتی مۆنتی كارلۆ ماستەرزی بەدەست هێنا، لەیاری كۆتاییدا یاریزان جۆكۆڤیچ بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر لەیاریزانی ئیسپانی رافائیل نادالی بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكان ((6-2، 7-6)) بوو، یاریەكەش 111 خولەكی خایاند. بەم سەركەوتنە نۆڤاك جۆكۆڤیچ زنجیرە سەركەوتنەكانی نادالی راگرت لەبەدەست هێنانی ئەم نازناوە كەماوەی هەشت ساڵی لەسەریەكە یاریزان نادال نازناوەكەی بەدەست هێناوە، هەروەها ئەوە دووەم دۆراندنە بۆ نادال، یەكەم دۆراندنی بۆ ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە لەسەر دەستی یاریزان جیرمۆ كۆریا، سەركەوتنەكانی نادال بریتیین لە 46 سەركەوتنی لەسەر یەك پێش ئەوەی لەبەرامبەر جۆكۆڤیچ تووشی دۆڕاندن بێت. شایەنی باسە یارییەكانی پاڵەوانییەتی مۆنتی كارلۆ ماستەرز لەسەر یاریگا لمییەكان ئەنجام دەدرێن.