دانتێ و بواتێنگ لە دوایین راهێنانەكانی یانەكەیان بەشدارییان نەكردووە

دانتێ و بواتێنگ لە دوایین راهێنانەكانی یانەكەیان بەشدارییان نەكردووە
ئێوارەی دوێنێ رۆژی 2 شەممە یاریزانانی یانەی 2 دوایین یەكەی مەشق و راهێنانیان بە ماوەی 60 خولەك ئەنجامدا پێش ئەوەی بەرەو شاری بەرشلۆنە بەرێ بكەون بۆ ئەنجامدانی یاری هاتنەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانەپالەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە و لەو راهێنانەدا هەریەك لە یاریزانان (دانتێ و بواتێنگ ) بەشدارییان نەكرد و لەمبارەیەوە راهێنەری یانەی باڤاری (یوپ هاینكس ) رایگەیاند كە دانتێ بە هۆی نەخۆشی ئەنفلۆوەنزا راهێنانی نەكردووە پشووی داوە .هەروەها راهێنەری ناوبراو سەبارەت بە بەشداری نەكردنی بواتێنگ لە یەكەی راهینانەكانی یانەكەیدا ووتی : ئەو یاریزانەش بەهۆی ئەوەی كە لە یارییەكانی رابردووی یانەكەی بە شێوەیەكی سەرەكی یاری كردووە ماندوبوونی پێوە دیار بوو هەربۆیە برایرماندا كە ئەویش پشوو بدات .
Top