بەرگریكاری یانەی بروسیادۆرتمۆندی 1(لوكاس پێچێك) لەو كاتەی كە شاندی یانەی دۆرتۆند دوێنی رۆژی 2شەممە بەرەو شاری مەدرید بەرێكەوتوون بۆ ئەنجامدانی یاری هاتنەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا بەشداری لەگەل یانەكەیدا نەكردووە بە هۆی ئەو پێكانەی كە لە یاری چووندا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید تووشی هاتووە و پێدەچێت نەتوانێت بەشداری لە یاری ئەمشەودا بكات .لەمبارەیەوە راهێنەری یانەی ئەلمانی (یۆرگن كلوب) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئەو یاریزانە بەدەست ئەو پیچكانەی دەنالێت و شانسی بەشداری كردنی لەو یارییەدا زۆر كەمە .