شاراپۆڤا: دوای شتوتگارت، خەون بە مەداڵیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپاتەوە دەبینم

شاراپۆڤا: دوای شتوتگارت، خەون بە مەداڵیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپاتەوە دەبینم
دوای بەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانیەتی تێنسی سەرزەوی شتوتگارتی کراوە، ئەستێرەی ناوداری ڕووسی ” ماریا شاراپۆڤا ” لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، ئێستا خەونی لەمە گەورەترم هەیە، ئەویش بردنەوەی مەدالیای ئاڵتونیە لە ئۆڵۆمپیاتی ” ڕیۆ دی جانیرۆی ٢٠١٦” .

شاراپۆڤا یاری کۆتایی شتوتگارتی کراوەی بە دوو کۆمەلەی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا کاتێک ڕووبەڕووی یاریزانی چینی “لی تا” بوە و ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکە 6-4 و6-3 بوو.

شاراپۆڤای تەمەن ٢٦ ساڵ هێشتا ماوەیەکی زۆری لە پێش ماوە بە بەدەست‌ینای نازناوەکان و دوور نییە لە ٢٠١٦ خەونەکەی بەدی بێت.
Top