دۆرتمۆند دەرگای بە ڕووی بەرشلۆنەدا داخستووە

دۆرتمۆند دەرگای بە ڕووی بەرشلۆنەدا داخستووە
یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی نایەوێت هیچ یەکێک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت بە یانەی بەرشلۆنە و دەرگای گواستنەوەی بە ڕوودا دادەخات.

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشلۆنە هەوڵی بۆ "ماتس هاڵمز"یتەمەن 24 ی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند دەدا بەڵام بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە ڕایدەگەیەنێت کە هاڵمز ناچێتە بەرشلۆنەوە.

مایکڵ زۆرک ،بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە لێدوانێکیدا بۆ Sport1 دەڵێت " هاڵمز لە یانەکەمان بەردەوام دەبێت لە وەرزی داهاتوودا.

مایکڵ زۆرک ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەوە بریاری کۆتاییان دەبێت لەسەر مانەوەی هاڵمز لە وەرزی داهاتوودا.



خەندان
Top