ناوی زالاتان پەیوەست دەکەن بە ریاڵەوە
لە ڕابردوودا و پێش ئەوەی زالاتان ڕووبکاتە پاریس سانجێرمان ، ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا ناوی زالاتانیان پەیوەست دەکرد بە چوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، بەڵام بۆ جارێکی دیکە ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا باس لە ڕۆشتنی زالاتان دەکەنەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی هاوینەدا ،ئەمەش بەهۆی ئەگەری ڕۆشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید.
جێگای باسە پێشتر ڕۆژنامەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردبوویەوە کە زالاتان ڕوودەکاتەوە خولی ئیتاڵی بۆ یاریکردن بە تایبەت بۆ یانەی یۆڤانتۆس یان ئەنتەر میلان کە پێشتر لە لە هەردوو یانەدا یاریکردووە، بەڵام لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت گەر کارلۆ ئەنچیلۆتی ببێتە ڕاهێنەری.
خەندان
