مۆرینۆ یاریکردنی ڕۆناڵدۆ ڕادەگەیەنێت
ڕۆناڵدۆ لە یاری ڕابردووی یانەکەیدا کاتێک ڕیاڵ ڕووبەڕوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوویەوە بەشداری نەکرد بەهۆی پێکانەوە و یاریەکەش لە سودی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات بە ئەنجامی ٢-١.
ڕۆناڵدۆ لە یاری ڕابردووی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان توشی پێکانبوو لە ڕانیدا ، کاتێک ڕووبەڕوی بوروسیا دۆرتمۆند بوونەوەو یارییەکەشیان بە ئەنجامی ١-٤ دۆڕاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ مۆرینۆ سازکرابوو ، لە کۆنگرەکەشدا ڕایگەیاند کە ڕۆناڵدۆ هێرشبەری یانەکەیان بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند یاری دەکات لە یاری سبەیشەویاندا.
خەندان
