ناوبژیوانی یاری نێوان بەرشلۆنە وبایرن میونخ دیاریکرا
بڕیارە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخ ببێتەوە لە یاریگای کامپ نوو یارییەکەش کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک دەبێت.
یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا "دامێر سکۆمینا"ی دەستنیشانکردووە یاری بەهێزی بەرشلۆنە و بایرن میونخ بەڕیوەببات.
ئەم ناوبژیوانە تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بۆتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی.
جێگای باسە یانەی بەرشلۆنە لە یاری چوونی هەمان قۆناغدا بە ئەنجامی ٠-٤ شکستیهێنابوو بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ و پێویستی بە پێنچ گۆڵی خاوێن هەیە بۆ سەرکەوتن.
خەندان
