فابریگاس یارییەک ڕاگیرا

فابریگاس یارییەک ڕاگیرا
سیسک فابیرگاسی ئیسپانی ، یاریزانی یانەی بەرشلۆنە شەوی ڕابردوو کاتێک بەرامبەر بە یانەی ئەتلەتیک بلباو یارییان کرد کارتی پێنجەمی وەرگرت لە لالیگاداو ئەمەش بۆ یارییەک ڕایدەگرێت بە پێی یاساکانی تۆپی پێی ئیسپانی.

شەوی ڕابردوو لە یاریگای سان مامێس یانەی بەرشلۆنە بووە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو و هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 2-2 ، لەم یارییەدا و لە خولەکی 35 ی یاریەکەدا فابریگس کارتێکی زەرد وەردەگرێت بەهۆی ئەوەی تۆپەکە بەر دەستی دەکەوێت و ئەمەش بووە پێنجەمین کارتی زەرد ، ئەمەش وا دەکات کە یاری داهاتوو نەتوانێت یاری بکات.

فابریگاس لە یاری داهاتوویان بەرامبەر بە یانەی ریاڵ بیتیس دەبێت لە هەفتەی 34 ی لالیگادا




خەندان
Top