لێدوانی مۆرینۆ لەدوای شکستەکەیان
لە دوای تەوابوونی یارییەکەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مۆرینۆ دەڵیت" ئەوان باشتر یارییان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا ، ئێمە لە ڕووی یاریکردنی تاکی و کۆمەڵیشەوە خراپ بوین.
مۆرینۆ دەڵێت" یاری داهاتوومان لە یاریگای خۆمان دەبێت ، یاریەکی قورسە ، بەڵام پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەنجامەکان.
مۆرینۆ وتیشی " هەڵەمان زۆر بوو ،ئەمەش هۆکار بۆ بۆ چەند گۆڵێک ، بەڵام دان بەوەدا دەنێم دۆرتمۆند زۆر باشتر بوو ،لە گێمی یەکەمدا هەردووکمان یەکسانبووین ، بەڵام لە گیمی دووەمدا گۆڵەکانیان زۆر بە خێرایی دەکرد.
لە کۆتاییدا مۆرینۆ دەڵێت " هەمووان چاوەڕوانی رۆژی شێشەممە دەکەن ، ئایا ئێمە ماڵئاوای دەکەین یان سەردەکەوین؟ هیچ شتێک لە تۆپی پێدا ئەستەم نیە.
خەندان
