لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆهەولێرو زێرەڤانی لە گرنگترین یاری بەیەك دەگەن

لە خولی نایابی كوردستان  ئەمرۆهەولێرو زێرەڤانی لە گرنگترین یاری بەیەك دەگەن
كارزان كانەبی

لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی 24ەمینی قۆناغی دووەم بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و چارەنوساز بەرێوەبچێت، لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی كوردستان ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی هەموو هەولێردەدات بۆپاڕاستنی خانەی دووەم و بەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە، یانەی زێرەڤانیش نازناوەكەی بەدەست هێناوە هەوڵیش بۆئەنجامی باش دەدات،هەر لە پایتەخت هەردوویانەی هەندرێن و سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش هەردوویانە هەوڵ بۆبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەدەن،لەسەر یاریگای خۆشی یانەی بروسك بەمەبەستی رزگار بوون لە ئەگەرەكانی دابەزین میوانداری یانەی سێمێلی دواین ریزبەندی یانەكانی دەكات،بۆئەم یارییەش هەردوویانە هەموو هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە،یانەی پێشمەرگەی هەولێریش كەئ ێستا رۆژ بە رۆژ ئاستی تیپەكە بەرز دەبێتەوە میوانداری یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان دەكات، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵ بۆبەدەستهێنانی ئەنجامی باش دەدەن بۆئەوەی لە خانەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان نزیك ببەنەوە، یانەی پێشمەرگەش بەپاڵپشتی یاریگا نیازی بەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە،یانەی ئاراراتیش لەسەر یاریگای خۆی لە هاوینە هەواری پیرمام میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات لە یارییەكی گرنگدا، بۆئەم یارییەش هەردوویانە هەوڵ بۆسەركەوتن دەدەن بۆئەوەی لە خانەكانی پێشەوە نزیك بكەونەوە، لە شاری دهۆكیش لەسەر یاریگای ئەو شارە لە دێربی دەڤەری بادینان هەردوویانەی دهۆك و زاخۆ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش هەردوویانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆخۆیان دەستەبەربكەن،لە شاری كەلاریش لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانەی شێروانە و كەركوك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لەم یارییەشدا هەردوویانە هەوڵ بۆبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەدەن، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت.ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.

1-زێرەڤانی 50خاڵ

2-هەولێر38

3-ئارارات37خاڵ

4- پێشمەرگەی سلێمانی 32خاڵ

5-پێشمەرگەی هەولێر31خاڵ

6-كەركوك31خاڵ

7-هەندرێن29خاڵ

8-سلێمانی 28خاڵ

9-هەلۆ26خاڵ

10شێروانە 26خاڵ

11-دهۆك 25خاڵ

12-زاخۆ25خاڵ

13-بروسك 24خاڵ

14-سێمێل 20خاڵ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top