بایەرن ٤-٠ بەرشلۆنە : دێوەزمەکەی ئەڵمانیا بەرشلۆنەی خەجاڵەت و شەرمەزارکرد
بایەرن لەدواین پێنج یاری خۆیدا ٢٠ گۆڵی تۆمارکردووە و وەک گورگێکی هار گشت بەرامبەرەکانی ڕاماڵیوە، ئەمشەویش بەرشلۆنەی پاڵەوانەکەی کاتالۆنیا و ئیسپانیا نێچیرێکی دیکەی دێوەکەی ئەڵمانیا بوو.
لە ماوەی ٣٠ خولەکدا ناوبژیوان سێ داواکاری بایەرن میونشنی ڕەتکردەوە بۆ لێدانی سزا بەڵام پاداشتی داناوە بە سێ گۆڵ کە گومانی فاوڵ و ئۆفسایدیان لیدەکرا . سەرەتا تۆماس مولەر بە لێدانی سەر لە خولەکی ٢٥ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد دواتر ماریۆ گۆمێز لە ٤٩ دووەمی هێنا ، پاشان ڕۆبن و مولەر دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و ئەرکی بلوگرانایان لە مەحاڵ نزیککردەوە.
