رۆژنامە نوسانی وەرزشی بەهاوكاری كۆرەك تیلیكۆم رێزیان لێی گیرا

رۆژنامە نوسانی وەرزشی بەهاوكاری كۆرەك تیلیكۆم رێزیان لێی گیرا
ستافی وەرزشی گۆڤاری گوڵانیش بەر خەڵاتەكە كەوتن

لە ساڵیادی 115ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا، لێژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشی لە رێو رسمێكی شایستەدا لە هۆڵی رۆناكی لە شاری هەولێربە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێرو بەرێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان لە وەزارەتی رۆشنبیری وژمارەیەكی زۆر لە دەزگاكانی وەرزشی بە بینراو بیستراوخوێندراوخەڵات كران، ئەم مەڕاسیمەش بە هاوكاری و پاڵپشتی كۆمپانیای كۆرەك تیلیكۆم بوو، لە مەراسیمەكەشدا رۆلی ڕاگەیاندنی وەرزشی بەرز نرخێنرا و دواتریش خەڵات و دیاری بەسەر 70 دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر دابەشكرا، ستافی گۆڤاری گوڵان و سایتی وەرزشی كە پێك هاتبوو لەهەریەك لە ئەحمەد عەزیز و كارزان كانەبی ورێبین رەمزی لە خەڵات كراوەكان بوون،مەبەست لەم خەڵات كردنەش وەكو رێز گرتنێك بوو لە ماندوو بوونی ئەو دەزگا وەرزشیانە بۆخزمەت كردنی وەرزشی كوردستان كە پێشكەشیان كردوە لە ماوەی ڕابردوو، هەر لە مەراسیمی خەڵات كردنەكەش جەڵال پەرێشان سكرتێری لێژنەی رۆژنامەنوسانی وەرزشی كوردستان ئاماژەی بەوە دا كە لە داهاتوویەكی نزیك زیاتر لە 25رۆژنامەنوسی وەرزشی دەنێرینە دەرەوەی وڵات بۆخولێكی بەهێزكردن.
Top