لە جامی یەكێتی ئاسیادا بۆ تۆپی پێ لە قۆناغی 16 هەولێر لـە چاوەڕوانـی دهۆك-دایە
هەولێر بە پلەی یەكەم سەركەوت
یانەی هەولێر پێش تەواوبوونی یارییەكانی كۆمەڵەكان بە دوو جەولە توانی سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر بكات و بە پلەی یەكەم، دوای ئەوەی چوار سەركەوتنی لەسەر یەكدی لە كۆمەڵەی دووەم تۆمار كرد.
رۆژی چوارشەممە یانەی هەولێر كاتژمێر 6ی ئێوارە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی ئەهلی تەعز-ی یەمەنی دەكات، لەم یارییە هەردوو یاریزان سەعد عەبدولئەمیر و كۆسرەت بایز بەهۆی وەرگرتنی دوو كارتی زەرد بەشداری ناكەن و راهێنەر حەوانەوە دەداتە هەندێك لە یاریزانە سەركییەكانی تیپەكە، لە لایەكی ترەوە لە هەمان كۆمەڵ و رۆژ و كاتدا یارییەكی یەكجار گرنگ لە نێوان هەردوو ئەنسار-ی لوبنانی و فەنجا شانشینی عوممان لە بەیروت بەڕێوە دەچێت، ئەنجامی ئەم یارییە خاوەن بلیتی دووەمی كۆمەڵەكە دیاری دەكات.
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1-هەولێر 12 خاڵ
2-فەنجا 6 خاڵ
3- ئەنسار 6 خاڵ
4- ئەهلی تەعز سفر خاڵ.
دهۆك نزیكە لە سەركەوتن
لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەم رۆژی سێشەممە لە یاریگەی دهۆك كاتژمێر 4.30 خولەكی ئێوارە هەردوو یانەی دهۆك نوێنەری كوردستان و شعب ئەب یەمەنی رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، یانەی دهۆك پێویستی بەسەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی تا رادەیەكی زۆر سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكات و لە هەمان كاتدا هەوڵ دەدات پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی 16 لە نێو یاریگای خۆی یاری بكات.
لە لایەكی ترەوە لە وڵاتی شانشینی عوممان یارییەكی یەكجار گرنگ لەم كۆمەڵەیە ئەنجام دەدرێت، كە تیایدا هەردوو یانەی فەیسەڵی و زوفار-ی عومان-ی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، ئەم یارییە تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونكە تا رادەیەكی زۆر خاوەن پلەكانی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەكە دەستنیشان دەكات.
ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەم
1-دهۆك 9 خاڵ
2- فەیسەڵی 9 خاڵ
3- زوفار 6 خاڵ
4- شەعب ئەب سفر خاڵ.
كۆمەڵەی یەكەم
لەم كۆمەڵەیەدا یانەی كوەیت كوەیتی تا رادەیەكی زۆر توانی سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكات و تەنیا پێویستی بە خاڵێك هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەكەم مسۆگەر بكات و ركابەری لەسەر پلەی دووەمی كۆمەڵەكە لە نێوان هەردوو یانەی رفاع-ی بەحرێنی و سەفا لوبنانی دەبێت.
خشتەی یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە
رۆژی چوارشەممە
رێگر تایگرز تاجیكستان – سەفا لوبنان
كوەیت كوەیت-ی – رەفاع بەحرێن
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- كوەیت 12 خاڵ
2- رەفاع 6 خاڵ
3- سەفا 4 خاڵ
4- رێگر تایگرز 1 خاڵ.
كۆمەڵەی چوارەم
لەم كۆمەڵەیە ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان هەر سێ تیپی قادسیە كوەیتی و شوڕتە سوری و رەمسا ئوردنی هەیە بۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی 16.
خشتەی یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە بەمشێوەیە.
شوڕتە سوریا – قادسیە كوەیت
رەمسا ئوردن – رفشان تاجیكستان
ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەم
1- قادسیە 9 خاڵ
2- شورتە 9 خاڵ
3- رەمسا 6 خاڵ
4- رفشان سفر خاڵ
خشتە و ریزبەندی یارییەكانی كۆمەڵەكان
كۆمەڵەی پێنجەم
ئەخوە تشرشل هیند – كیتچی هۆنگ كۆنگ
جیش سەنگافورە – سیمین بادانگ ئەندنووسیا
ریزبەندی كۆمەڵەكە
1-سیمین یادانگ 10 خاڵ
2- كیتچی 6 خاڵ
3-ئەخوە تشرشل 4 خاڵ
4-جیش 3خاڵ
كۆمەڵەی شەشەم
بیرسیبۆ ئەندنووسیا – بانگۆن یۆنایتد میانمار
سن های هۆنگ كۆنگ – نیو رادینت دوورگەكانی ماڵدیڤ
ریزبەندی كۆمەڵەی شەشەم
1-نیو رادینت 9 خاڵ
2-بانگۆن یۆناتید 9 خاڵ
3-سن های 4 خاڵ
4-بیرسیبۆ 1 خاڵ.
كۆمەڵەی حەفتەم
ئەباباوادی یۆنایتد میانمار – نانگ ئێف سی ڤێتنام
مازیا دوورگەكانی ماڵدیڤ – كیلنتان مالیزیا
ریزبەندی كۆمەڵەی حەفتەم
1-كیلنتان 10 خاڵ
2-نانگ ئێف سی 6 خاڵ
3-مازیا 4 خاڵ
4-ئەباباوادی یۆنایتد 3 خاڵ.
كۆمەڵەی هەشتەم
نافی بانك سایگۆن ڤێتنام – تامبینس رۆڤرز سەنگافورە
سیلانگۆر مالیزیا – ئێست بنگال هیند
ریزبەندی كۆمەڵەی هەشتەم
1-ئێست بەنگال 10 خاڵ
2-نافی بانگ سایگۆن 7 خاڵ
3-سیلانگۆر 4 خاڵ
4-تامبینس رۆڤرز 1 خاڵ.
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی شاری هەولێربەڕێوەچوو
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی قوتابخانەكان و گرنگیدانی زیاتر بە تواناكانی قوتابیانی وەرزشوان، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەشی چالاكی و وەرزشی و دیدەوانیی پەروەردەی قەزای ناوەندی هەولێری سەربەبەرێوەبەڕایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی نێو شاری هەولێرو دەوروبەری ئەنجام دا، لە رێوڕەسمەكەشدا لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسانی حزبی و حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیانی ئامادەیی بەڕێوەچوو، سەرەتای فیستیڤاڵەكەش بە خولەكێك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان ودواتریش رێڕەوی قوتابخانە بەشداربووەكان ئەنجامدرا، كەسەرەتا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و دواتریش بەرزكردنەوەی وێنەی باوكی روحیی نەتەوەی كورد بارزانیی نەمرو وێنەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق بەرزكرایەوە قوتابیانیش بەجل و بەرگی ڕەنگاو رەنگەوە هاتنە نێو گۆڕەپانی یاریگاكەوە، دواتر پێشبڕكێی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لەنێوان یاریزانانی قوتابخانە بەشداربووەكان بەڕێوەچوو، كە بریتی بوو لە ڕاكردنی 100م و 400م و200م وپۆستە و سێ باز و خۆهەڵدانی بەرز و یەك باز و هاوێشتنی قورسایی بەرێوەچوو، ئەنجامی كۆتایی قوتابخانەكان بەم شێوەی خوارەوەبوو.
قوتابخانە بنەڕەتییەكانی كچان 7-9
1-هەولێری نمونەیی 24خاڵ
2-وەفایی 5/23خاڵ
3-زەهاوی21خاڵ
قوتابخانە بنەڕەتییەكانی كوڕان 1-6
1-شەوبۆ22خاڵ
2-دیموكراسی 15خاڵ
3-سەركارێز 14خاڵ
بنەڕەتیەكان كچان 1-6
1-جەواهیری 19خاڵ
2-رۆژیار13خاڵ
3-شەنگال 12خاڵ
ئامادەییەكانی كوڕان
1-هێمن 47خاڵ
2-ئەحمەدی خانێ 38خاڵ
3-رزگاری 35خاڵ
ئامادەییەكانی كچان
1-ژیلان 48خاڵ
2-هەولێر26خاڵ
3-نانەكەلی 24خاڵ
كوڕان بنەرەتیەكان 7-9
1-هێدی 32خاڵ
2-بەفراو22خاڵ
3-زانكۆ20خاڵ
