ڤیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی شاری هەولێربەرێوەچوو

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی شاری هەولێربەرێوەچوو
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی قوتابخانەكان و گرنگیدانی زیاتر بە تواناكانی قوتابیانی وەرزشوان، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی بەشی چالاكی و وەرزشی و دیدەوانیی پەروەردەی قەزای ناوەندی هەولێری سەربەبەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڤیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی نێو شاری هەولێرو دەوروبەری ئەنجام دا ، لە رێوڕەسمەكەشدا لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسانی حزبی و حكومی و ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیانی ئامادەیی بەڕێوەچوو، سەرەتای ڤیستیڤاڵەكەش بە خولەكێك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان ودواتریش رێڕەوی قوتابخانە بەشداربووەكان ئەنجامدرا، كەسەرەتا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و دواتریش بەرزكردنەوەی وێنەی باوكی روحیی نەتەوەی كورد بارزانیی نەمرو وێنەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق بەرزكرایەوە قوتابیانیش بەجل و بەرگی ڕەنگاو رەنگەوە هاتنە نێو گۆڕەپانی یاریگاكەوە، دواتر پێشبڕكێی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لەنێوان یاریزانانی قوتابخانە بەشداربووەكان بەڕێوەچوو، كە بریتی بوو لە ڕاكردنی 100م و 400م و200م وپۆستە و سێ‌ باز و خۆهەڵدانی بەرز و یەك باز و هاوێشتنی قورسایی بەرێوەچوو، ئەنجامی كۆتایی قوتابخانەكان بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئەنجامی گۆڕەپان و مەیدان
ئەنجامی قوتابخانەكان
قوتابخانە بنەڕەتییەكانی كچان 7-9
1-هەولێری نمونەیی 24خاڵ
2-وەفایی 5/23خاڵ
3-زەهاوی21خاڵ
قوتابخانە بنەڕەتییەكانی كوڕان 1-6
1-شەوبۆ22خاڵ
2-دیموكراسی 15خاڵ
3-سەركارێز 14خاڵ
بنەڕەتیەكان كچان 1-6
1-جەواهیری 19خاڵ
2-رۆژیار13خاڵ
3-شەنگال 12خاڵ
ئامادەییەكانی كوڕان
1-هێمن 47خاڵ
2-ئەحمەدی خانێ‌ 38خاڵ
3-رزگاری 35خاڵ
ئامادەییەكانی كچان
1-ژیلان 48خاڵ
2-هەولێر26خاڵ
3-نانەكەلی 24خاڵ
كوڕان بنەرەتیەكان 7-9
1-هێدی 32خاڵ
2-بەفراو22خاڵ
3-زانكۆ20خاڵ
Top