محەمەد محمەدیانی ئێرانی بێ ئاگاداری یانەی سلێمانی ڕای كردوە
یانەی سلێمانی جێهێشتوە و چۆتەوە وڵاتی ئێران ، ئەوەی ئێمە زانیاری تەواومان لەسەری هەبێت كێشەیەكی بچووكی هەبوو لەگەڵ باسم قاسمی ڕاهێنەر هەبووە بۆیە یانەكەی بەجێهێشتوە و ئێمە كە گرێبەستمان لەگەڵی مۆركردبوو بڕی 15ملیۆن دیناری عێراقیمان پێ دابوو لەبەرامبەر یاری كردنی لە قۆناغی دووەم، ئێمەش قسەمان لەگەڵی كردوە بەلێنی ئەوەی داوە سەرجەم ئەو پارەی پێمان داوە وەكو گرێبەستی خۆی بۆمانی بگەرێنیتەوە لەبەرامبەر یاری نەكردنی ، گوتیشی ئێمە ماوەی یەك هەفتە مۆڵەتمان بۆی داناوە بۆئەوەی ئەو بڕە پارەی پێمان داوە بیگەرێنتەوە بۆیانەی سلێمانی ئەگەر نا لەرێگای یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ولە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)سكاڵای لەسەر تۆماردەكەین بۆگەڕاندنەوەی مافی یانەكەمان كە ئەو بڕە پارەمان پێی داوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
