لە خولی نایابی تۆپی دەستی كوردستان مەخمورو نەورۆز دووسەركەوتنی گرنگیان بەدەستهێنا
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی دەستی كوردستان، لە درێژەی یارییەكانی كۆمەلەی دووەم كە یارییەكانی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، لە هۆڵی زانكۆی سلێمانی لە شاری سلێمانی دوویاری گرنگ ئەنجامدرا، لە یاری یەكەمدا هەردوو تیپی تۆپی دەستی یانەی مەخمور و كۆیە لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی مەخمور توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بە درێژایی یارییەكە كێبركێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی گۆڵ لەگەڵ یانەی مەخمور
ئەنجامی كۆتایش لەبەرژەوەندی یانەی مەخمور بەكاتیی هات بە ئەنجامی (26-24)گۆڵ، لە یاری دووەمیشدا یانەی نەورۆزی وەرزی ڕابردوو توانی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی كەیوانی شاری كەركوك ببێتەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانەی بە درێژایی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو ئەنجامی كۆتایش یانەی نەورۆز توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (29-28)گۆڵ، بەجیاوازی یەك گۆڵ یارییەكەی بردەوە، بریاریشە لە رۆژانی داهاتوودا یارییەكانی خولەكە بەردەوام بێت لە نێوان یانە بەشداربووەكان، یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان سەرپەرشتی خولەكان دەكات.
