لەخولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان ئەمرۆ لە گرنگترین یاری زاخۆ و هەولێر ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
لە میانی یارییەكانی خولی تازە پێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی دەیەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان
یانەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، لە شاری زاخۆ لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی هەولێروزاخۆ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لەم یارییەشدا هەردوویانە هەوڵی سەركەوتن دەدەن بۆئەوەی ژمارەی خاڵەكانیان لیكتری نزیك بكەنەوە، یانەی هەولێر بۆپاڕاستنی پێشەنگی یانەكان یاری دەكات و یانەی زاخۆش هەوڵ بۆكەم كردنەوەی ژمارەی خاڵەكان دەكات، لەسەر یاریگای سێ یەمی یانەی دهۆكش لە شاری دهۆك هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی دهۆك و شێروانەی كەلار ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە یارییەكی بەهێزدا،تازەپێگەیشتوانی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك میوانداری یانەی بروسك دەكات لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەش چاویان لەبەدەستهێنانی ئەنجامی باشە، هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی سێمێل و پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەگی گرنگدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە،لە شاری دهۆكیشدا هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی زێرەڤانی و هەندرێن لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك دەگەن،سەركەوتنی ئەم یارییەش بۆهەردوویانە گرنگە،لە یاریگای بلێ لە دەڤەری بارزان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی هەڵو ئارارات بەیەك دەگەن سەركەوتنی ئەم یارییەش بۆهەردوویانە پێویستە، لە دواین یاری خولەكەشدا لەسەر یاریگای سلێمانی هەردوو تیپی تازەپێگەیشتوانی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەیە.
1-هەولێر22خاڵ
2-زاخۆ17خاڵ
3-كەركوك 15خاڵ
4-پێشمەرگەی سلێمانی 15خاڵ
5-هەندرێن 15خاڵ
