سانیا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتدەکاتەوە
بە پێی هەواڵی سپۆرت مۆڵ ، سانیا دەیەوێت ڕووبکاتە خولی فەڕەنسییەوەو لە وەرزی داهاتوودا لە یەکێک لە یانە فەڕەنسییەکاندا یاری بکات کە پێدەچیت ئاڕاستەکەی بەرەو یانەی مۆناکۆ بێت.
سانیای تەمەن 30 ساڵ ڕەتیکردۆتەوە کە گریبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێ بکاتەوەو ئەویش بەهۆی ئەوەی کە لە پێکهاتەکانی ئارسن فینگەردا نابینرێت و بێزاری کردووە.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرای کردووە کە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی تاکە یانەیە کە هەوڵ دەدات سانیا بگوازێتەوە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
خەندان
