پێرێز: ڕەئول دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

پێرێز: ڕەئول دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید
فلۆرنتینیۆ پێرێز ، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت کە ڕۆژێک دێت ڕەئول گۆنزالێسی یاریزانی پێشووی یانەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

ڕەئول کە پێشتر لە یانەی ریاڵ مەدریدو شاڵکەی ئەڵمانی و ئێستاش لە یانەی سەدی قەتەڕی یاری دەکات توانیویەتی چەندین گۆڵ تۆمار بکات و لە یانەی شاهانەشدا چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.

لە لێدوانێکیدا ڕۆژنامەوانیدا پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەڵێت " یانەی ریاڵ مەدرید ماڵی ڕەئول گۆنزالیس بوو ، بەردەوامیش ماڵی دەبێت" ، و ڕۆژێک دێت دەگەڕیتەوە یانەکەی.

جێگای باسە لەم وەرزەدا ڕەئول توانی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەڕیدا نازناوی خولی قەتەڕی بەدەستبهێنێت.



خەندان
Top