ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند
یوفا بڕیاریداوە کە کە "بیورن کیبرز"ی بە ڕەگەز هۆڵەندی یاری بەهێزی نێوان ڕیاڵ و دۆرتمۆند بەڕێوە ببات ، ئەمەش بۆ جاری دووەمە کە ئەو ناوبژیوانە یاری ریاڵ مەدرید بەڕێوە دەبات لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا ، پاش ئەوەی لە وەرزی ڕابردوودا و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکان یاری ڕیاڵ مەدرید و سیسکا مۆسکۆی بەڕێوە برد و یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایییهات.
هەروەها ئەو ناوبژیوانە یاری نێوان بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمانی بەڕێوە بردووە لە قۆناغێ ٨ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، کە یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایهات.
خەندان
