لەخولی بالەی نایابی كوردستان پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنی كردە ئامانج
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی كوردستان، لەهەردوو شاری هەولێرو سلێمانی یارییەكانی خولەكە درێژەی هەیە، لە هۆڵی شەهید فرەنسۆهەریری لە درێژەی یارییەكانی خولەكە سێ یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، یانەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی شەقلاوە بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یاریزانانی هەولێر سوربوون لەسەر سەركەوتن و یارییەكەیان بە ئەنجامی (3-0)گێم سەركەوتنیان بەسەر شەقلاوە بەدەستهێنا،لە دووەم یاریشدا یانەی سۆلاڤی نوێ لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی ڕانیە بووە بە ئەنجامی (3-1)گێم یارییەكەی لە یانەی ڕانیە بردەوە، لە یاری سێ یەمیشدا هەردوو یانەی هەڵەبجەی شەهید و یانەی ئارارات ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەڵەبجە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-0)گێم ببەنەوە، لە شاری سلێمانیش لە كۆمەلەكەی تر سێ یاری بەرێوەچوو، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یراییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی هێرش بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0)گێم ببەنەوە، لە یاری دووەمیشدا هەردوویانەی شۆریجەی كەركوك و هێرشی هەولێر ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكی بەهێزدا یانەی شۆریجە بەهەمان ئەنجام لە یانەی هێرشی بردەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، لە یاری سێ یەمیشدا هەردوو یانەی ئەكادو شێروانەی كەلار بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یانەی ئەكاد توانی بە ئاست و بە ئەنجام لە یانەی شێروانە بباتەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، یارییەكاین ئەم پاڵەوانیتیە بەبەشداری 12یانەی شارەكانی كوردستان بەردەوامە.
