لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێر نەیتوانی بەربەستی شورتە ببرێت
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە دوو یاری دواخراوی خولەكە دوویاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی وەرزشی هەردوویانەی هەولێرو شورتەی یەكەمی ریزبەندی خولی بژاردەی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر باشتر دەبینران و چەندین هەوڵی گۆڵ كردنیشاین لە كیس دا كە دەبوایە هەر چی نەبێت جارێك تۆری تیپی میوان بهەژێنن چەند هەلێكی گۆڵكردنیشان لەرێگای هەریەك لە یاریزانان نەبیل سەباح وهەلگورد مەلا محەمەدو ئەمجە ڕازی و لوئەی سەلاح لە دەستدا، لەبەرامبەریشدا یانیە شورتە پشتی بەتواناكانی یاریزانی كامیرونی بۆمبا دەبەست بۆوەڵامی هێرشەكانی یانەی هەولێر،لەم گێمەش هەردوویانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، لەگێمی دووەمی یارییەك یاریزانانی هەردوویانە بە پلانەكانی هەریەك لە ڕاهێنەرانی یانەكە ڕادان لە یانەی هەولێرو سائیر جەسام لە یانەی شورتە هاتنە نێو یاریگا بە هیوای گۆرینی ئەنجامی یارییەكە لەم ناوەشدا یاریزانانی هەردوو لا لە
هەولی تۆماركردنی گۆڵ بوون ، هەریەك لە یاریزانانی یانەی هەولێرنەبیل سەباح و هەڵگورد مەلا محەمەد دوو هەڵی گۆڵ كردنی ئاسانیان لەدەستدا لەبەرامبەریشدا یانەی شورتە لە هێرشێكی پێچەوانەدا لە رێگای یاریزان نەشت ئەكرەم لە خولەكی 66ی یارییەكە توانی تاكە گۆڵ و سەركەوتنی یانەكەی لەم یارییە دا تۆماربكات،دوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی یانەی هەولێرهەوڵی زۆریاندا بۆئەوەی ئەنجامی یارییەكە ڕاست بكەنەوە و هەریەك لە یاریزانان ئەمەج ڕازی و هاوارمەلا محەمەد و هەڵگورد چەند هەلێكی گۆڵكردنیان لەدەست داو یارییەكەش بە ئەنجامە بەتاكە گۆلێك بۆبەرژەوەندی یانەی شورتە بە كۆتایی هات و یانەی شورتە كۆی خاڵەكانی بۆ41خاڵ بەرز كردوە لە پێشەنگی یانەكان مایەوە،لەلایەكی دیكەوەش لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێز هەردوویانەی دهۆك وكەركوك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك سەرەرای ئەوەی یاریزان بەیار ئەبوبەكری هێلی بەرگری بەكاتی سور كرایە دەرەوە لە خولەكی یارییەكە یانەی دهۆك بە 10 یاریزان یاری كردوە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی یارییەكەش بە ئەنجامێكی گەورە بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە، گۆڵەكانی دهۆك لە رێگای هەریەك لە یاریزانان عەلا عەبدول زەهرە 3گۆڵ لەخولەكەكانی 4و20و45،موهەند عەبدول رەحیم لەخولەكی 84ی یارییەكە تۆماری كردو یانەی دهۆك كۆی خاڵەكانی بۆ37خاڵ بەرز كردوە هەر لە پلەی دووەم مایەوە.
