لە خولی نایابی كوردستان هەولێر لەزاخۆی بردەوە

لە خولی نایابی كوردستان  هەولێر لەزاخۆی بردەوە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی 23ی خولەكە لە قۆناغی دووەم لە چەند یاریگایەكی كوردستان حەفت یاری گرنگ و چارەنوساز لە نێوان یانەكانی بەرێوەچوو، لە یاریگای بلێ‌ لە دەڤەری بارزان لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەلۆو ئارارات بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو هەردوولا بە خالێك و بەبێ‌ گۆڵ یەكسان بوون،لایەكی ترەوە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی ئەم وەرزە لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەووی یانەی هەندرێن بووە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوولا بە گۆلێك یەكسان بوون، تاكە گۆڵی زێرەڤانی یاریزان (سەرمەد چیا) لە خولەكی 91ی یارییەكە ، تاكە گۆڵی هەندرێنیش یاریزان بەشدار حەسەن لە خولەكی 33تۆماركرد،لە شاری سلێمانیش لە دێربی شارەكەش هەردوویانەی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا پێچەوانەی پێش بینیەكان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دووچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی شارەكەی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، گۆڵەكانی یانەی سلێمانی هەریەك لە یاریزانان(رەنج بەهادین وشكارسەدیق) لە خولەكەكانی 35و78تۆماركران بەم ئەنجامەش یانەی سلێمانی سێ‌ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا لەم هەفتەیە،لەسەر یاریگای بارزانیش لەشاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی هەولێرو زاخۆ ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا، سەرئەنجامیش یانەی هەولێرتوانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (1-0)گۆڵ، تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی هەولێریاریزان نەوزادشێرزاد لە خولەكی 91ی یارییەكە تۆماری كردبەم ئەنجامەش یانەی هەولێر هاتە خانەی دووەم،لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی بروسك وكەركوك ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بە خالێك و بە گۆلێك یەكسان بوون لە یارییەكەدا،گۆڵی یانەی كەركوك یاریزان(محەمەدجومعە)لە خولەكی 46ی یارییەكە تۆماری كرد، گۆڵی یانەی بروسك یاریزان(دلدارئیبراهیم)لە خولەكی 82ی یارییەكە بەرێگای

لێدانی سزا تۆماری كرد،یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی دێریژەی بە ئەنجامە خراپەكانی دا و ئەم هەفتەیەش لەبەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ دۆرا، لەم یارییەشدا یانەی پێشمەرگەی هەولێرتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ، گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(هیشام هادی 2گۆل ومحەمەد ئەحمەد) لە خولەكەكانی 73،75،80تۆماریان كرد، لە شاری دهۆكیش هەردوویانەی دهۆك و شێروانە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوولا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو هەردوو یانەبەگۆڵێك یەكسان بوون، گۆڵی دهۆك یاریزان (عەدنان عەتیە)تۆماری كرد، گۆڵی شێروانەش یاریزان(هەلۆعزەدین )تۆماری كرد،ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.

1-زێرەڤانی 50خاڵ

2-هەولێر38خاڵ

3-ئارارات 37
Top