گواردیۆلا پلانی هەیە پێش لە ڕیاڵ مەدرید بگرێت

گواردیۆلا پلانی هەیە پێش لە ڕیاڵ مەدرید بگرێت
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری داهاتووی یانەی بایرن میونخ پلانی یەکەمی دادەنێت بۆ کرینی یاریزان و گاریس بەیڵیش ئەو پلانە دەبێت کە لە یانەی تۆتنهامی بکڕن.

ڕۆژنامەی Thesun ی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە گواردیۆلای ئیسپانی ئامادەیە رکابەری ریاڵ مەدرید بکات بۆ ئەوەی پێشی لێبگرێت و گرێبەست لەگەڵ بەیڵ بکات بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند.

بەیڵ لە ئێستادا بۆتە ئامانجی یانەکان ئەویش بەهۆی ئەوئاستە بەرزی نیشانی دەدات لەگەڵ یانەی تۆتنهامدا.

لەم وەرزەدا گاریس بەیڵ لە پلەی سیهەمی گۆڵکارانی خولی ئینگلیزیدایە بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ.






خەندان-
Top