دیل بۆسکی ڕەخنە لە مۆرینۆ دەگرێت
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دیل بۆسکی دەڵێت " یاری نەکردنی کاسیاس لە یانەی ریاڵ مەدرید توشی سەرسوڕمانی کردووم ، ئەو باشترین گۆڵچی جیهانە و شایەنی ئەوە نیە لەسەر کورسی یەدەگ بێت.
هەروەها داواشی لە ریاڵ مەدرید کردن کە زیاتر گرنگی بدات بە ئیکەر کاسیاس ، هەرچەندە پێویستە کاسیاس ڕێز لە بڕیارەکانی ڕاهێنەر بگرێت ، بەڵام دورخستنەوەیی بەم شێوەیە نیگەرانی دەکات.
جێگای باسە لە ئێستادا بەهۆی دیگو لوپێزەوە ، مۆرینۆ لە یارییەکاندا کاسیاسی لەسەر کورسی یەدەگ داناوە.
خەندان
