لامپارد : مۆرینۆ چارەسەرە

لامپارد : مۆرینۆ چارەسەرە
فرانک لامپاردی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی لەندەنی ڕایدەگەیەنێت کە رکابەری کردن لەسەر پێشەنگی خولی نایابی ئینگلیزی پێویستی بە ڕاهێنەرێکی بە توانایە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە کاتییەکان بێت.

لەو کاتەوەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ بۆتە سەرۆکی یانەی چێڵسی کە لە ساڵی 2003 دا بوو ، یانەی چێڵسی 9 ڕاهێنەری گۆڕیوە کە لە دواینیاندا بینیتێز شوێنگرەوەی دی ماتیۆی بوو ، کە بینیتێز بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستی هەیە و لە کۆتای ئەم وەرزەدا واز دەهێنێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ، لامپارد دەڵێت " تیپەکەمان و هاندەرانمان ڕاهێنەرێکی دەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵیاندا بێت نەک بۆ وەرزێک یان نیو وەرز.

هەروەها لامپارد ئەوەشی نەشاردەوە کە گەڕانەوەی مۆرینۆ بۆ یانەی چێڵسی چارەسەری سەرخەم ئەو قەیرانانە دەکات کە توشی یانەی چێڵسی بووە.








خەندان
Top