هیگواین نیگەرانە لە بەڵێنێکی مۆرینۆ

هیگواین نیگەرانە لە بەڵێنێکی مۆرینۆ
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردۆتەوە کە گۆنزالۆ هیگیوانی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە باریکی دەرونی ناخۆشدا دەژی لە ئێستادا لە قەڵای سپی.

ڕۆژنامەی :ئینتەر کۆنۆمیا" لە هەواڵیکیدا ئەمرۆ بڵاویکردۆتەوە " هیگیوان دڵخۆش نیە لە یاریگای بێرنابیۆ ، هۆکاری ئەمەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت و هەروەها لە پێش دەستپێکی ئەم وەرزەدامۆرینۆ بەڵێنی پێدابوو کە وەک یاریزانێکی سەرەکی لە یارییەکاندا یاریپێ بکات ،بەڵام بە پێچەوانەوە بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە ، هیگواین بیر لە جێهێشتنی ریاڵ دەکاتەوە لە وەرزی داهاتوودا.

جێگای باسە ئەو دوو یانەیەی کە گرنگی بە هیگواین دەدەن لە ئێستادا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵین.










خەندان
Top