تۆرێ : لە پێناو بەرشلۆنە .. نەچومە ڕیاڵ مەدرید

تۆرێ : لە پێناو بەرشلۆنە .. نەچومە ڕیاڵ مەدرید
یایا تۆرێ ، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایدەگەیەنێت کە لەبەر یانەی بەرشلۆنە گرێبەستێکی یانەی ریاڵ مەدریدی ڕەتکردۆتەوە.

تۆرێ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی "ڕاک"ی ئیسپانی دەڵێت " خەونی گەورەی من یاریکردن بوو لە یانەی بەرشلۆنە ، لە ڕابردوودا گرێبەستێکییانەی ڕیاڵ مەدریدم ڕەتکردەوە لە پێناو ڕۆشتنم بۆ یانەی بەرشلۆنەو خۆشترین ساتەکانم لەو یانەیە بوو پێش ئەوەی بریاری ڕۆشتن بدەم لە ساڵی 2010.

تۆرێ دەڵێت : لە لایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە گرێبەستێکم پێشکەش کرا بەڵام ساڵانێکی زۆر هاندەری بەرشلۆنە بووم و دەمویست یاری تێدا بکەم هەر بۆیە ڕووم کردە بەرشلۆنەوە لە ساڵی 2007 دا.

تۆرێ دانی بەوەدانا کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە و خولی ئینگلیزی بەجێبهێڵێت.

جێگای باسە تۆرێ لە ساڵی 2007 دا لە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسییەوە ڕوویکردە یانەی بەرشلۆنە و لە ساڵی 2010 دا بەرەو یانەی مان سیتی بەرشلۆنەی بەجێهێشت.









خەندان
Top