پۆیۆڵ بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو دەگەڕێتەوە

پۆیۆڵ بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو دەگەڕێتەوە
ڕۆژنامەی "مۆندۆ"ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە کارلۆس پۆیۆڵی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو دەگەڕیتەوە بۆ پێکهاتەی یانەکەی.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە کە پۆیۆڵ ئەگەری هەیە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ و لە یاریگای ئەلیانز ئارینا یاری بکات ، پاش ئەوەی بە شێوەیەکی خێرا لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە.

مۆندۆ نوسیویەشیەتی کە پۆیۆڵ پێویستی بەو ماوە درێژە نەبووە لە دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوەو ئەمەش یانەیە بەرشلۆنەی دڵخۆشکردووە بە گەڕانەوەی.

بریارە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا یانەی بەرشلۆنە ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخ ببێتەوە.




خەندان
Top