گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە
تۆڕی هەواڵی "فوتبۆڵ"ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت گرێبەستی دیل بۆسکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا نوێ بکاتەوە.

فوتبۆڵی ئیتاڵی نوسیویەتی" یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت پێش یارییەکانی جامی جیهانی 2014 ی ووڵاتی بەڕازیل گرێبەستی دیل بۆسکی ڕاهێنەر نوێ بکەنەوە بۆ دوو ساڵی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان بەردەوام بێت.

دیل بۆسکی لە دواین دەستکەوتەکانی ساڵی 2012 یدا توانی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت و هەروەها وەک باشترین ڕاهێنەری ئەو ساڵەش دەستنیشانکراوە لە جیهاندا کە سەرکەوت بەسەر مۆرینۆ و گواردیۆلادا.






خەندان
Top