فابریگاس: لاریمان نیە لە ڕووبەڕوبونەوەی ریاڵ
فابریگاس دەڵێت " گەیشتنی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بۆ یاری کۆتایی دەبێتە یارییەکی مێژووی و خۆشی بە بینەرانی دەگەیەنێت.
لەلێدوانیکیدا بۆ ڕادیۆی کەتەلۆنیا فابریگاس دەڵێت " لاریمان نیە لە ڕووبەڕوبونەوەی یانەکەمان بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدو بۆ ڕووبەروی هەر تیپێک دەبینەوە گەر سەرکەوتین بۆ قۆناغی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ، ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر باشداین.
سەبارەت بە یاری داهاتووشیان کاتێک ڕووبەڕوی بایرن میونخ دەبنەوە ، فابریگاس دەڵیت " بایرن میونخ لە ئێستادا پێشەنگی یانەکانی ئەڵمانیایە ، بۆ یە بە دڵنیایەوە رکابەرێکی بەهێزە بۆ ئێمەش.
خەندان
