ئەمرۆلە دێربی سلێمانی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی بەیەك دەگەن،زێرەڤانیش میوانداری هەندرێن دەكات

ئەمرۆلە دێربی سلێمانی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی بەیەك دەگەن،زێرەڤانیش میوانداری هەندرێن دەكات
لە خولی نایابی كوردستان
ئەمرۆلە دێربی سلێمانی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی بەیەك دەگەن،زێرەڤانیش میوانداری هەندرێن دەكات
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لە یاریگا جیاجیاكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ بەرێوەبچێت، لە ردێبری شاری سلێمانی لە سەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەروی یەكتری دەبنەوە هەردوویانەش چاویان لەبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت،لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی زێرەڤانی وهەندرێن بەیەك بگەن، هەرچەندە یانەی زێرەڤانی نازناوی خولەكەی بەدەستهێناوە لەسەر یاریگای خۆشی میوانداری یانەی هەندرێن دەكات هەردوویانەش بۆسی خاڵی یارییەكە دەجەنگن،لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا یانەی هەولێر دەبێتە میوانی زاخۆ لەم یارییەشدا هەردوویانە هەوڵ بۆدەستبەركردنی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەكەن،یانەی زاخۆش دەیەوێت خۆی لە مەترسی دابەزین رزگار بكات،یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای ئەو لە شارەكە میوانداری یانەی بروسك دەكات لە یارییەكی بەهێزدا، یانەی بروسكیش هەموو هەولێكی چڕ دەكاتەوە بۆبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆئەوەی خۆی لە خانەكانی خوارەوەی ریزبەندی یانەكان بپارێزیت،لەلایەكی دیكەوە یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەكات، لەم یارییەكەشدا یانەی سێمێل چاوی لەسەركەوتنە لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی بۆئەوەی خۆی لە دواین ریزبەندی یانەكان رزگاربكات،یانەی پێشمەرگەی هەولێریش چاوی لەبەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستەیە و بەنیازی سێ‌ خاڵ دەچێتە سێمێل،یانەی دهۆكیش لە یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی شێروانەی شاری كەلار دەبێتەوە هەردوویانەش هەموو هەولێكیان بۆدەستەبەركردنی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، لە یاریگای بلێش لە بارزان هەردوویانەی هەلۆ و ئارارات لە یارییەگی گرنگدا بەیەك دەگەن، یانەی هەلۆ چاوی لە سەركەوتنە و یانەی ئاراراتیش نایەوی پلەی دووەم لەدەست بدات، گشت یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانی كوردستانە.
1-زێرەڤانی 49خاڵ
2-ئارارات36خاڵ
3-هەولێر35خاڵ
4- پێشمەرگەی سلێمانی 32خاڵ
5-كەركوك30خاڵ
6- پێشمەرگەی هەولێر28خاڵ
7-هەندرێن28خاڵ
8-هەلۆ25خاڵ
9-زاخۆ25خاڵ
10-شێروانە 25خاڵ
11-سلێمانی 25خاڵ
12--دهۆك 24خاڵ
13-بروسك 23خاڵ
14-سێمێل 20خاڵ
Top