لە خولی پلە دووەكانی كوردستان ئەمرۆدوكان و سەرچنار سۆلاڤ و ڕانەیە بەیەك دەگەن
لە درێژەی یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ چوارشەمە لە هەفتەی پێنجەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان ، هەشت یاری گرنگ لە هەردوو كۆمەلەكانی خولەكە بەرێوەبچێت، لەسەر یاریگای یانەی سیروانی نوێ لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی دوكان و سەرچنار لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك دەگەن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لەبەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە، یانەی كفریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دوبس دەكات لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەش چاویان لەسەركەوتنە لەم یارییەدا، لەسەر یاریگای سێ یەمی یانەی كەركوكیش هەردوو یانەی كەیوان و دووز ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەهەوڵی سەركەوتن یاری دەكەن، هەر لە شاری كەركوك هەردوویانەی سۆلاڤی ئەو شارەو ڕانیە لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك دەگەن، یانەی ئاڵتون كۆپریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەردە ڕەش دەكات لە یارییەكی گرنگدا، لە هاوینە هەواری شەقلاوەش هەردوویانەی تەئاخی و شەقلاوە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە یارییەكی بەهێزدا،لەسەر یرایگای كۆلێژی زانستیش لە شاری هەولێر هەردوویانەی مەخمور و خەبات لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە بەیەك دەگەن، هەردوویانەش بەمەبەستی سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكەن، لەسەر یاریگای شەهیدانیش لە شاری هەولێر هەردوویانەی جیهان و پیشە سازی لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە بەیەك دەگەن ئامانجی هەردوویانەش سەركەوتنە لە یارییەكە،سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.ریزبەندی یانەكان بەم شێوەی خواەروەیە.
كۆمەلەی یەكەم
1-ئالتون كۆپری 10
2-مەخمور8
3-بەردرە ڕەش 7
كۆمەلەی دووەم
1-سەرچنار9خاڵ
2-دوكان7خاڵ
3-كەیوان 6خاڵ
