كوڕان و كچانی سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی یانەكانی سلێمانی

كوڕان و كچانی سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی یانەكانی سلێمانی
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردن و گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی گۆڕەپان ومەیدانی لقی سلێمانی، پاڵەوانێتیی گۆڕەپان ومەیدانی یانەكانی سنوری پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەم پاڵەوانێتییەش كە لەسەر یاریگای یانەی سلێمانی بەڕێوەچوو بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (سیروانی نوێ بە دوو تیپ و پیرەمەگروون و دووكان و شەهیدان و سەرچنارو یانەی خاكی كەركوكیش وەكو میوانی پاڵەوانێتییەكە) بەشداربوون لە هەردوو ئاستی كچان وكوڕان، یاریزانانی بەشداربووی یانەكان لە هەردوو ئاستدا كێبركێی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامەكانی پێشەوەی خوولەكە، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كچان
1-سیروانی نوێ ئەلف 94خاڵ
2-سیروانی نوێ –بێ، 72خاڵ
3-دووكان 37خاڵ
ئاستی كوڕان
1-سیروانی نوێ 87خاڵ
2-پیرەمەگرون 64خاڵ
3-دووكان 48خاڵ
هەردوو یاریزانان ئەردەلان تۆفیق لە ئاستی كوڕان بە 15خاڵ و شەمام سەمەد بە 21خاڵ لە ئاستی كچان لە یانەكانی پیرەمەگرون وسیروانی نوێ بوون پاڵەوانانی یاریزانان.
Top