تۆرێس هەواڵی رۆیشتنی لە یانەی چێلسی رەتدەكاتەوە

تۆرێس هەواڵی رۆیشتنی لە یانەی چێلسی رەتدەكاتەوە
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی چێلسی ئینگلیزی فیرناندۆ تۆرێس ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە گوایە یانەی چێلسی بەجێدەهێڵیت و دووپاتیكردەوە تا كۆتایی بۆندەكەی لە ساڵی 2016 لەگەڵ یانەی بلوز بەردەوام دەبێت، تۆرێسی تەمەن 29 ساڵ لە لێدوانێكدا گوتی : من ئەوە رەت ناكەمەوە كە خۆم بە قەرزاری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەزانم، بەڵام من ئێستا یاریزانی یانەیەكی دیكەم و سێ ساڵ لە بۆندەكەم ماوە لەگەڵ یانەی بلوز، هێشتا زۆر شتی دیكەم هەیە پێشكەشی یانەی چێلسی بكەم و زۆری دیكەیش هەیە لەم كاتانەدا كەدەمەوێ بۆ خودی خۆمی بسەلمێنم پێش ئەوەی بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆم بدەم، بۆیە هەواڵی گەڕانەوەم بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە هیچ شێوەیەك راست نییە .
تۆرێس لە 116 یاریدا لەگەڵ یانەی چێلسی 29 گۆڵی تۆماركردووە و تا ئێستا هەوڵدەدات ئەوە بسەلمێنێت كە شایستەی ئەو بڕە پارەیە كە بۆ كڕینی خاوەنی یانەی بلوز رۆمان ئیبرامۆڤیج خەرجی كردووە كەوای لە تۆرێس كرد ببێتە خاوەن گەورەترین بۆند لەو كاتی خولی ئینگلتەرا و یانەی چێلسی .
تۆرێس بە هۆی دابەزینی ئاستییەوە لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور خرایەوە، لەمباریەوە نینۆ گوتی : بەڵین دەدەم ئەوەی لە توانام دابێت پێشكەشی بكەم بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم، هەنگاوی یەكەمیش یاری كردنە بە ئاستێكی بەرزەوە لەگەڵ یانەكەم كە هەلی گەڕانەوەم زیاتر دەكات، بێگومان گەڕانەوە بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانم .
Top