جۆلیۆ سیزار دەگەڕێتەوە شاری میلان

جۆلیۆ سیزار دەگەڕێتەوە شاری میلان
گۆڵچی هەڵبژاردەی بەرازیل جۆلیۆ سیزار بە نیازە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەكەی لەگەڵ یانەی كوینز پارك رینجەرزی ئینگلیزی هەڵبوەشێنێتەوە و پەیوەندیی بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتالییەوە بكات، رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی رایگەیاند كە بۆندەكەی جۆلیۆ سیزار لەگەڵ یانەی كوینز پارك رینجەرز بڕگەیەك لەخۆ دەگرێت رێگا بە سیزار دەدات پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات ئەگەر یانەی رینجەرز دابەزێتە خولی یانە پلە یەكەكانی ئینگلتەرا، رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەدات كە راپۆرتەكانی هەواڵ لە ئیتالیاوە دووپاتی دەكەنەوە كە جۆلیۆ سیزار رەزامەندیی نیشانداوە بە گەڕانەوە بۆ شاری میلان بەڵام بۆ یانەی ئەی سی میلان، دوای ئەوەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گۆڵپارێزی یانەی ئینتەر میلان بووە .
جۆلیۆ سیزار تەمەنی 33 ساڵە هەوڵ دەدات بەشداریی مۆندیالی بەرازیل 2014 بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، بۆیە پێویستی بە یاریكردنە لەگەڵ یانەیەكی گەورە بۆ وەرگرتنی متمانەی راهێنەری بەرازیل لویس فیلیب سكۆلاری، لەهەمان كاتدا یانەی كوینز پارك رینجەرز پێویستە مووچەی یاریزانەكانی كەم بكاتەوە ئەگەر دابەزێتە خولی یانە پلە یەكەكان و دەستبەرداری بەشێكی دیكەی ئەستێرەكانی بێت .
Top