لە خولی تۆپی پێی تازە پێگەیشتوانی كوردستان هەولێر ڕووبەرووی بروسك دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا

لە خولی تۆپی پێی تازە پێگەیشتوانی كوردستان هەولێر ڕووبەرووی بروسك دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان، بریارە ئەمرۆ سێ‌ شەمە لە هەفتەی هەشتەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، تازەپێگەیشتوانی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی رووبەروی تازەپێگەیشتوانی بروسك دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا، لەم یارییەشدا یانەی هەولێر چاوی لەبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت،لەلایەكی ترەوە لە شاری دهۆك هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی دهۆك و پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ،لە شاری كەلاریش هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی شێروانە و هەندرێن لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك دەگەن، لەم یارییەشدا هەردوویانە چاویان لەسەركەوتن و بەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە،تازە پێگەیشتوانی كەركوك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری تازە پێگەیشتوانی ئارارات دەكات لە یارییەكی بەهێزدا كەركوكیش نایەوێ‌ بە ئاسانی سێ‌ خاڵی یارییەكە لەدەست بدات، لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی تازە پێگەیشتوانی سلێمانی دەبێتەوە لەم یارییەشدا هەردوویانە چاویان لە سێ‌ خاڵی یارییەكەیە،تازە پێگەیشتوانی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی ئاسان ڕووبەرووی تازە پێگەیشتوانی هەلۆی دەڤەری بارزان دەبێتەوە،لە شاری سلێمانیش هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی وزێرەڤانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆبەرێوەدەچێت، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1-هەولێر18خاڵ
2-شێروانە 15خاڵ
3-سلێمانی 14خاڵ
4-زاخۆ 14خاڵ
5-كەركوك 11خاڵ
Top