جەوییە لە هەولێری بردەوە هاندەرانیشی 9دروشمی ناوەرزشیان بە رووی لەهەولێر بەرز كردەوە، دهۆكیش لە سلێمانی بردەوە
جەوییە لە هەولێری بردەوە هاندەرانیشی 9دروشمی ناوەرزشیان بە رووی لەهەولێر بەرز كردەوە، دهۆكیش لە سلێمانی بردەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی نۆزدەهەمی قۆناغی دووەمی خولەكە لە شاری بەغدا لەسەر یاریگای یانەی قوە جەوییە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی یانەی جەوییە، هەردوو یانەی هەولێروجەوییە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە گەڵ دەست پێكی یارییەكە هاندەرانی یانەی جەوییە چەندین دروشمی ناوەرزشیان لەبەرامبەر یاریزانان و یانەی هەولێر بەكارهێنا كە هەمووی دووربوون لەگیانی وەرزشی،لەم گێمەش یاریزانانی یانەی جەوییە بە پاڵپشتی هاندەرانی یانەكە توانیان لە سێ هێرشی پێچەوانەوە سێ گۆڵ لە یانەی هەولێر لە رێگای هەریەك لە یاریزانان (هەیسەم كازم وحەمادی ئەحمەد و مەیسەم كەریم) لە خولەكەكانی 19و 22و 39تۆماریان كرد، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی هەولێر بەردەوام لە هەوڵ بوون بەمەبەستی كەم كردنەوەی جیاوازی ژمارەی گۆڵەكانی، لەم ناوەشدا ئەم گێمە یاریزانانی یانەی هەولێر نەیان توانی ئەنجامەكە گۆڕانكاری بەسەر بێنن، ئەم گێمە لەبەرژەوەندی یانەی جەوییە بەكۆتایی هات.
لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە پلانەكانیان هاتنە نێو یاریگا لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر هەوڵەكانیان بەردەوام بوو بۆئەوەی هەرچی نەبێت گۆڵێك تۆماربكەن و هەریەك لە یاریزانان لوئەی سەلاح و ئەمجەد ڕازی چەند هەلێكی گۆڵ كردنیان لەدەستدا، لەبەرامبەریشدا یانەی جەوییە نەیتوانی لەم گێمە هیچ گۆلێك تۆماربكات، یارییەكەش بە ئەنجامە(3-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی جەوییە بەكۆتایی هات، لەدوای یارییەكەش هاندەرانی یانەی جەوییە بەردەوام بوون لەهێرش كردنە سەر یاریزانانی یانەی هەولێر نزیكەی یەك كاتژمێرونیو یاریزانانی یانەی هەولێریان گەمارۆدا لە نێو یاریگا چەندین دروشمی جۆراوجۆریان لەبەرامبەر یانەی هەولێر دەگووتەوە، لەبارەی ئەم یارییەش عومەر سەلیم سەرپەرشتیاری تۆپی پێی هەولێر بۆسایتی گوڵان ئاماژەی بەم شەڕو ئاژواوەدا و گوتی : ئێمە لەم یاریگا خراپە لێ ڕانەهاتبووین كە كێشەی گەورەمان بوو، ڕاهێنەری ئێمە كار لەسەر پاسات دەكات، هاندەرانی یانەی جەوییە بەردەوام بوون لە نواندنی ڕەفتاری ناوەرزشی ونواندو جونی ناشرینیان دەداو بەرد بارانی ئێمەیان كرد لەسەرەتای یارییەكەوە تا كۆتایی یارییەكە، بەزیاتر لە 20 ئۆتۆمبیلی پۆلیس و سەربازی ئێمەیان لە یاریگا رزگار كردوە بەرد بەسەری منیش كەوتوە،لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی دهۆك لەسەر یاریگای یانەی سلێمانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا توانی لە یانەی سلێمانی بباتەوە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ، گۆڵەكانی یانەی دهۆك لەم یارییە لە رێگای هەریەك لە یاریزانان(عەلا عەبدول زەهرە وقەیس میقداد بەهەلە و سەیف كازم)تۆماركرا، لە خولەكەكانی 50و64و70، تاكە گۆڵی یانەی سلێمانی یاریزان فەرحان شوكر لە خولەكی 75ی یارییەكە لەرێگای فەرحان شوكری گۆڵكاری یانەكە تۆماركرا،لە یاریگای نەجەفیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی شورتە و نەجەف بە گۆلێك یەكسان بوون، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-شورتە 38خاڵ
2-دهۆك 34خاڵ
3-زەورا34خاڵ
4-جەوییە34خاڵ
5-زاخۆ33خاڵ
6-هەولێر31خاڵ
