هەولێر بەرامبەر جەویە شکستیهێنا
لە میانی یارییەکانی خولی بژاردەی عێراقدا و لە هەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولەکەدا ، یانەی قوە جەوییە لە یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی هەولێر بوویەوە.
لەم یارییەدا و لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا ، هەردوو یانە چەند هێرشێکیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر برد ، تاکوو لە خولەکی ٢٠ ی یارییەکەدا هەیسەم کازم گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی قووە جەویە تۆمار کرد لە دوای ٩ خولەک ، حەمادی ئەحمەد گۆڵی دووەمی بۆ یانەی جەوییە تۆمار کرد و لە خولەکی ٤٠ دا محەمەد عبد زەهرە گۆڵی سێهەمی بۆ یانەی جەوییە تۆمار کرد.
لە گێمی دووەمی یارییەکەشدا هەرچەندە هەولێر هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی دەدا بەڵام هیچ لایەکیان گۆڵیان تۆمار نەکرد و کۆتایی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتاییهات بە سودی یانەی قوە جەوییە.
جێگای باسە لە دوای تەوابوونی یارییەکە ، یانەی هەولێر لەلایەن هاندەرانی یانەی قوە جەوییەوە بۆ ماوەیەک گەمارۆ درابوون ، بەڵام دواتر بەهۆی پاسەوانەکانی لیوا بابەکر زێبارییەوە یانەی هەولێر لە دەستی هاندرانی جەوییە ڕزگاری بوو بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن.
خەندان
