مانچستەر یونایتید بەردەوامە لە سەرکەوتن

مانچستەر یونایتید بەردەوامە لە سەرکەوتن
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزیدا ولە هەفتەی ٣٣ی خولەکەدا ، یانەی مانچستەر یونایتید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی ستۆک سیتی بوویەوە.



لەم یارییەدا کە زیاتر لە ٢٧ هەزار هاندەر ئامادەیبوون لە یاریگای بەریتانیا ستیادیۆم ، یانەی مان یونایتید توانی بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.



گۆڵەکانی یانەی مان یونایتید لە ڕێگای یاریزانان مایکڵ کاریک گۆڵی یەکەم لە خولەژی ٤ داو گۆڵی دووەمیش ڕۆبن ڤان پێرسی تۆماری کرد بە لێدانی سزا و لە خولەکی ٦٦ دا.




خەندان


بەم سەرکەوتنەش یانەی مان یونایتید بووە خاوەنی ٨٠ خاڵ و لە پلەی یەکەمدا جێگیر بووە ، یانەی ستۆک سیتی-ش لە پلەی ١٦ دایە بە کۆکردنەوەی ٣٤ خاڵ.
Top