زێرەڤانی نازناوی كوردستانی مسۆگەر كرد
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی 22ەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە یاریگاجیاجیاكانی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، یانەی زێرەڤانی لە شاری سلێمانی بووە میوانی یانەی سلێمانی و لە یارییەكی بەهێزدا یانەی زێرەڤانی گورزێكی كوشندەی لە یانەی سلێمانی داو گۆڵ بارانی یانەكەی كرد بە ئەنجامی (5-1)گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە، گۆڵەكانی یانەی زێرەڤانی لەم یارییە لەلایەن هەریەك لە یاریزانان(ئەحمەد مەئمون 2گۆل ومستەفا سالار3گۆل و)لە خولەكەكانی 28و33و46و54و88، تاكە گۆڵی یانەی سلێمانیش لەرێگای یاریزان ئارێزئاری لە خولەكی 60ی یارییەكە تۆماری كردو یانەی سلێمانی لێدانێكی سزاشی لەدەستدا، بەم سەركەوتنەش یانەی زێرەڤانی بەر لە كۆتایی هاتنی خولەكە بە چوارهەفتە نازناوی خولەكەی بۆیەكمجار لەمێژووی خۆی بەدەستهێنا،لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزداهەولێر ڕووبەرووی یانەی شێروانەی كەلار بووە ، لەم یارییەشدا یانەی هەولێر بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ، گۆڵەكانی هەولێرلەرێگای هەریەك لە یاریزانان (رامیار ئازادوسیروان خدروشێرزادمحەمەد) لە خولەكەكانی 1و28و91، تاكە گۆڵی یانەی شێروانەش لە رێگای یاریزان هونەر ئەحمەدی گۆڵكاری یانەكە تۆماركرد،یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆ بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە چەندین هەوڵیان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو سەرئەنجامیش هەردوویانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون و بە خالێك لە یاریگا هانتە دەرەوە،یانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگ و بەهێزدا میوانداری یانەی دهۆكی كردو لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی بروسك توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی بروسك لەرێگای هەریەك لە یاریزانان (كارزان عەبدوللا و دلدارئیبراهیم)تۆماركران، یانەی ئاراراتیش لەسەر یاریگای خۆی لە هاوینە هەواری پیرمام لە یارییەكی گرنگدا میوانداری سێمێلی دواین ریزبەندی یانەكانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئارارات ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردقەرەبووی شكستی هەفتەی ڕابرودیان كردوە و توانیان یانەی سێمێل بە شكستی ڕەوانەی شاری دهۆك بكەنەوە كاتێك یارییەكەیان بە ئەنجامی(3-1)گۆڵ لی َبردەوە، گۆڵەكانی ئارارات لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(عەلی عەزیز وسەمەد ئیسماعیل 2گۆل) لە خولەكەكانی 57و66و73تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی سێمێل لەرێگای یاریزان دلۆڤان عومەر لە خولەكی 51ی یارییەكە تۆماری كرد،لەسەر یاریگای بلێ لە دەڤەری بارزان ، لە یارییەكی گرنگ و بەهێزدا هەردوویانەی هەلۆ و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە پێچەوانەی هەموو پێش بینیەكانیش یانەی هەلۆ گورزێكی كوشندەی لە یانەی پێشمەرگە دا كاتێك یارییەكەی بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ لێ بردەوە و یانەی پێشمەرگەی لە خانەی سێ یەم دوورخستەوە، گۆڵەكانی هەلۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزان (مەزهەر ئەحمەد2گۆل)لە خولەكەكانی 4و36تۆماری كردو تاكە ۆگڵی پێشمەرگەش یاریزان ئارام محەمەد لە خولەكی 69تۆماری كرد،یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی كەركوك بووە و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدالەم یارییەشدا هەردوویانە بە گۆلێك و بەخالێك یەكسان بوون، تاكە گۆڵی پێشمەرگەی هەولێر یاریزان (عەبدولقارد ئەحمەد) لە خولەكی 10تۆماركراو تاكە گۆڵی كەركوكیش لەرێگای یاریزان تەها عەزیز لە خولەكی 27ی یارییەكە تۆماركرا، ریزبەندی یانەاكنیش دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەم شێوەی خوارەوەیە.
1- زێرەڤانی 49خاڵ
2- ئارارات 36خاڵ
3- هەولێر35خاڵ
4- پێشمەرگەی سلێمانی 32خاڵ
5- كەركوك 30خاڵ
