ڕاهێنەری بایرن میونخ : پرسیارکردن لە گواردیۆلا شەرمەزارییە
پاش ئەنجامدانی تیروپشکەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا " هوب هاینکس" ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بۆ ڕووبەڕوبونەوەی بەرشلۆنە داوا لە گواردیۆلا دەکەی لە زانیاریت باتێ لەسەر یانەی بەرشلۆنە ؟ لە وەڵامدا هاینکس بە توڕەییەوە دەڵێت ئەوە کارێکی شەرمەزارییە.
هاینکس وتیشی " ڕێز لە گواردیۆلا دەگرم و ڕێز لە کارەکەشم دەگرم ، من یارمەتی کەسم ناوێت و تەنها کاری خۆم دەکەم.
جێگای باسە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یوب هاینکس دەست لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونخ هەڵدەگرێت و پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە شوێنی دەگرێتەوە.
خەندان
