هاوار مەلا محەمەد بەفەرمی بووە یاریزانی هەولێر
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپەری یانەی هەولێر هاوار مەلا محەمەد گوتی: سوپاس بۆ خوا كێشەی من لەگەڵ یانەی زوب ئاهانی ئێرانی چارەسەركرا لە رێگەی (FIFA) و ئێستا بەفەرمی بوومە یاریزانی یانەی هەولێر و هەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەم، كە جارێكی تر دەتوانم بگەرێمەوە نێو یاریگا بۆ ئەوەی یاری بكەم.
جێگەی باسە یاریزان هاوار مەلا محەمەد بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر مۆركردووە و لەگەڵ وەرگرتنەوەی دەستبەرداربوونی دەتوانێت لەگەڵ یانەی هەولێر تەنیا لە خولی عێراق یاری بكات.
رێبین رەمزی
xendan
