ڕۆناڵدۆ : نیگەرانە لە ئاستی هەڵبژاردەکەی
لە ئێستادا هەڵبژاردەی بەڕازیل خاڵەکانی لە ڕێکخستنی فیفاددا بەرەو دابەزین دەچێت ، هەر بۆیە لە نوێترین ڕیزبەندی فیفادا هەڵبژاردەی بەڕازیل چۆتە پلەی ١٩ یەم وخاوەنی ٩٠٩ خاڵە لە دوای هەڵبژاردەی فەڕەنساوە کە خاوەنی ٩١٤ خاڵە.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ، ڕۆناڵدۆ باس نیمار دا سیلڤا دەکات و بۆ جارێکی تر داوای لێ دەکات ڕووبکاتە ئەوروپا بۆ یاری کرد ، هەر وەک چەند یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەکەیان کە لە ئەوروپا یارییان کرد وەک ڕۆناڵدینیۆ و ئەدریانۆ و کاکا.
ڕۆناڵدۆ دەڵێت : نیمار دا سیلڤا لە ئێستادا و لەسەر ئاستی ووڵاتی بەڕازیل باشترین یاریزانە ، ئەو دەتوانێت گەر بچێتە ئەوروپا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان
خەندان
