سیستەمە نوێیەکەی وەرزی داهاتووی خولی ئینگلیزی ببینە بۆ هێڵی گۆڵ
بەهۆی ئەوەی لە یارییەکانی ڕابردوودا ناوبژیوانی یارییەکان چەندین هەڵەیان بەسەردا تێپەڕیوە بە تایبەت لە کاتی ئەژمار کردنی گۆڵ یان ئەژمار نەکردنی کاتێک هێڵی گۆڵ تێدەپەڕێنێت ، بریار درا کە لە وەرزی داهاتوودا بە سیستمێک چاودێری هێڵی گۆڵ بکرێت.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلترا ئاشکرای کردووە کە لە وەرزی داهاتووداو لە سەرجەم یاریگاکاندا کە یارییەکانی تێدا بەڕێوە دەچێت ئامێرێکی هەستیار دادەنرێت بۆ یارمەتی دانی ناوبژیوان لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا.
لە ئێستادا هەموو کارەکانی ئەو سیستمە نوێیە تەواو بووەو لە کاتی تاقیکردنەوەکانیشدا بە ڕێژەی %١٠٠ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
