بەرشلۆنە بۆ قۆناغی نیوەی کۆتای و سانجێرمان بۆ فەڕەنسا
لەم یارییەدا و لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا هەرچەندە هەردوو یانە چەندین هێرشی بەهێزیان دەکردە سەر گۆڵی یەکتر.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٠ دا ، خافێر پاستۆری توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی پاریس سانجێرمان تۆمار بکات ، بەڵام یانەی بەرشلۆنە لە خولەکی ٧١ دا توانی لە ڕێگای یاریزان پیدرۆ ڕۆدریگێزەوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکات وکۆتایی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ بوو.
لە یاری ڕابردوودا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی ٢-٢ ، ئەمەش لە بەرژەوەندی یانەی بەرشلۆنە بوو بۆیە سەرکەوت بۆ قۆناغی ٤ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
خەندان
