لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا

لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا
هەولێرییەكان یەكەم یانەیە گەیشتنە قۆناغی شازدەی خولەكە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، لە مەسقەتی پایتەخی وڵاتـی عومان لە یاری هاتنەوەی یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە هەردوویانەی هەولێروفەنجای عومانی لە یارییەكی بەهێز ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە لە گێمی یەكەمی یارییەكە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكەدا، یانەی فەنجا بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران چەند هەولێكیان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ لەم ناوەشدا كۆستاڤۆی یاریزانی بەرازیلی تۆپێكی لە ستونی گۆڵی هەولێرداو جەلال حەسەنی گۆلچیش ئاستێكی بەرزی پێشكەش لە گەڕانەوەی چەند تۆپێكی مەترسی دار، لە خولەكی 45ی یارییەكە ئەلیكساندەر تۆپێكی گوستنەوە بۆنێو هێلی سزای تیپی فەنجاو هەڵگورمەلا محەمەد ئازایانە بەلێدانی سەر گۆڵی یەكەمی بۆیانەكەی تۆماركرد، ئەم گێمە بۆبەرژەوەندی یانەی هەولێر بەكۆتایی هات.
لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر بەر ێنماییەكانی ڕادان گاسنینی ڕاهێنەر توانیان ئاستی یارییەكە بگۆرن بۆبەرژەوەندی خۆیان لەم ناوەشدا یاریزانانی هەولێر توانیان كۆنترۆلی یاریگا بكەن و سێ‌ گۆڵی تر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(ئەلیكساندەركۆسۆریچ و ئەمجەد ڕازی 2گۆڵ)لەخولەكەكانی 50و87و91 بەلێدانی سزا گۆڵی چوارەم تۆمارییان كرد، بەم ئەنجامەش یانەی هەولیچر بەكۆكردنەوەی 12خاڵ خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا،لەم بارەی یارییەكەش لە وڵاتی عومانەوە بۆسایتی گوڵان عومەر سەلیم سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی هەولێرگوتی: یارییەكی ئاست بەرزمان ئەنجامدا،ئێمە ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە بوو بۆئەوەی پێشەنگی یانەكان بپارێزین، خۆشبەختانەش توانیمان ئامانجەكەمان بپێكین و یاریزانەكانمان پلانەكانی ڕاهێنەریان بە شێوەیەكی دروست جێ‌ بەجێ‌ كرد لە نێو یاریگا ، بەهیوای ئەوەین لە یارییەكانی داهاتوو بتوانین ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین و خۆمان بگەینە قۆناغەكانی تر.
Top